د. بڕیار رەشید: پشتیوانی لە داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی لادراوی پەروەردە دەکەین
سام
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی لادراوی پەروەردەی هەرێم، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد و د. بڕیار رەشید دەڵێت، " پشتیوانی لە داواکاریەکانیان دەکەین.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازیمانکرد لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژانی لادراوی پەروەردە، لە هەرێمی کوردستان.
د. بڕیار رەشید ئاماژەی بەوەشداوە: پاش دووپاتکردنەوەی پشتیوانی لە داواکاریەکانیان، لەگەڵیاندا سەردانی فراکسیۆنە کوردییە جیاوازەکانمان کرد لە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پشتگیری لە داواکارییە رەواکانیان، هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ سەرکار و جێگیرکردنی مافە یاساییەکانیان.


