سوپای پاسداران: ئەمریکا راستـییەکان دەشارێتەوە و بـەهۆی هـێرشەکانمانەوە 200 سـەربازیـان کـوژراوە
بڵند
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
سوپای پاسدرانی ئێران رایگەیاند، ئامارەکانی واشنتۆن سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی هێزەکانیان دورە لە راستییەوە و ئاماژەی بەوەکردوە ژماەی کوژراوەکانیان 200 کەسی تێپەراندوە.
سەردار حسێن محبی، وتەبێژەکەی سوپای پاسدارانی بە ئاژانسی تەسنیمی راگەیاندوە، ئەمریکا راستییەکان دەشارێتەوە و لە دوای شکاندنی ئاگربەستەوە لە ئاکامی هێرشکردنە سەر هەشت بنکە و ناوەندی جێگیربوونی هێزەکانی ژمارەی کوژراوانی ئەمریکی 200 کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی بریندارەکانیش زۆر لەوە زیاترە.
وتەبێژەکەی سوپای پاسداران جەختیشی کردەوە، دەبێت هاووڵاتییانی ئەمریکی رێگە بە فەرماندەکانیان نەدەن راستییەکانیان لێ بشارنەوە.
هاوکات داوای لە حکومەتی ئەمریکا کرد کە رێگە بە رۆژنامەنوسان بدات سەردانی شوێنی هێرشەکان بکەن تاوەکو خۆیان قەبارەی راستەقینەی زیانە گیانییەکان هەڵسەنگێنن.


