عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا رایگەیاند، ئەگەر واشنتۆن رێککەوتنی دەوێت دەبێت باجێکی قورستر بدات.

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا، وەڵامی لێدوانەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای داوەتەوە،  کە وتبووی سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا سەر لە بەرانبەر چاو دایە و  رەخنەی توندی لە بەرپرسانی واشنتۆن گرتوە،  کە ئەو کەسانەی وابەستەی ئیسرائیلن لە حکومەتی ئەمریکادا چاویان لە ئاست راستییەکان داخستووە.

عیراقچی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو لێپرسراوانە سەریان لە خاکدا شاردووەتەوە و وادیارە تەنیا دڵگرانی و خەمی سەرەکییان هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2028ی ئەمریکایە.

ناوبراو جەختیکردەوە، کە بانگەشەکردن بۆ هەر جۆرە دەستدرێژییەکی نەفامانە تەنیا ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا هۆشدارییداوە و دەڵێت؛ ئەو دەستدرێژییانەی ئەو کەسانە بانگەشەی بۆ دەکەن و هانی دەدەن، تەنیا یەک ئەنجامی دەبێت؛ ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بەدوای رێککەوتندا دەگەڕێت، دەبێت باجێکی زۆر قورستر بدات.