عیراق و ئێران چەندین رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد
سەوسەن سەید
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرپەرشتیی ئیمزاکردنی چەندین رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە نێوان عیراق و ئێراندا کرد، لە چوارچێوەی سەردانە رەسمییەکەی سەرۆک وەزیران بۆ تاران.
رێککەوتن و یاداشتە لێکتێگەیشتنە ئیمزاکراوەکان پەیوەستبوون بە دۆسیەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دارایی، ئابووری و وزە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک وەزیران عەلی فالح ئەلزەیدی سەردانێکی رەسمیی بۆ تاران دەستپێکرد، کە تێیدا گەڕێک لە دانوستاندنی رەسمی ئەنجامدرا و تاوتوێی چەندین دۆسیەی جێی بایەخی هاوبەش کرا.



