بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتنامەی رەسمیی سەرۆک کۆماری ئێران، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەیاوەریی وەفدێکی باڵا، سەردانی تاران بکات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە و وەفدێکی باڵای یاوەری و بە سەردانێکی رەسمی بەرەو ئێران بەڕێبکەوێت، سەردانەکەشی لەسەر بانگهێشتنامەی رەسمی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە. 

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق جگە لەوەی لەگەڵ مەسعود پزشکیان کۆدەبێتەوە، بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ لێپرسراوانی دیکەی باڵای ئێران هەبێت.

هاوکات، سەرچاوەکە لە ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەنەبوو ناوی وەفدە باڵا یاوەرەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرا بکات و هیچ زانیارییەکیشی لەبارەی ئەجێندای سەردانەکە نەدرکاند.