عیراق حەوت رێککەوتن لە واشنتۆن ئیمزا دەکات
ساکۆ سمکۆ
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
عیراق حەوت رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن بە بڕی 200 ملیار دۆلار ئیمزادەکات.
باسم محەمەد خەزیر، وەزیری نەوتی عیراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە میانی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا، حەوت رێککەوتنی گرنگ بە کۆی بڕی نزیکەی 200 ملیار دۆلار ئیمزاکراون کراون.
وتیشی، رێککەوتنەکان هەم هاوبەشێتی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و هەمیش رێککەوتنێک لەگەڵ سوریا بۆ هێڵی گواستنەوەی نەوت لەخۆدەگرن.
وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرای کرد، توانای بەرهەمهێنانی گشتی وڵات گەیشتووەتە زیاتر لە 4.8 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش لە چوارچێوەی دیدگایەکی ستراتیژیدایە بۆ گەشەپێدانی کەرتەکانی نەوت و گاز، کە گفتوگۆیەکی جدی لەگەڵ رێکخراوی ئۆپێک بۆ زیادکردنی ئاستی هەناردەکردن لەخۆدەگرێت.



