وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان رادەگەیەنێت و دەڵێت: هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حوزەیران خراوەتەسەر هەژماری بانكی وەزارەتەكەیان.

هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی حوزەیران خرایەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی پێشمەرگە و سبەینێ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حوزەیران خراوەتەسەر هەژماری بانكی وەزارەتەكەیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكانی وەزارەتیشیان رێكارە دارایی و كارگێڕییەكان بۆ دابەشكردنی هاوكارییەكە رادەپەڕێنێت.

راشیگەیاند، سبەینێ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی حوزەیران بەسەر هێزی پێشمەرگەدا.