سەرۆک کۆماری عیراق: عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی حیسابات
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ شەممە، ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی، و جەختی لەسەر رەتکردنەوەی عیراق کردەوە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان یان مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی بەرژەوەندی ناوچەیی.
سەرۆک کۆمار لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس، رایگەیاند: ئیدانەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین کە کرانە سەر هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی، و جەخت دەکەینەوە کە هەر بەئامانجگرتنێکی خاکی عیراق، لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بێت، پێشێلکارییەکی رەتکراوەی سەروەریی عیراقە و ئاسایشی هاووڵاتیان و سەقامگیریی وڵات دەخاتە مەترسییەوە.
وتیشی: عیراق رەتیدەکاتەوە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ ململانێکان یان مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی بەرژەوەندی ناوچەیی، و جارێکی تر پابەندبوونی خۆی بەو پێوەندییانە دەربڕییەوە کە لەسەر بنەمای رێزی یەکتر و دراوسێیەتیی باش دامەزراون، بە شێوەیەک کە سەروەریی دەوڵەتان بپارێزێت و گەلانی ناوچەکەش لە پەرەسەندنی زیاتری گرژی و ناسەقامگیری بەدوور بگرێت.



