زەیدی: حەوت بانكی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت و مامەڵە بە دۆلار دەكەن
سەوسەن سەید
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیرانی عیراق، پێشوازی لەو لێکتێگەیشتنە کرد کە لە نێوان بانکی ناوەندیی عیراق و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا بەدی هاتووە، و رایگەیاند کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لە کاروانی چاکسازیکردنی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی تێکەڵبوونی بە سیستمی دارایی جیهانییەوە.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا: ئامادەکردن و گەڕانەوەی حەوت بانکی عیراقی بۆ نێو کەناڵەکانی ناردن و مامەڵەی بانکیی دەرەکی بە دراوەکانی دیکە، وەک سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەی شایستەیی و توانایان بۆ مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی دوای تەواوکردنی پێداویستییەکانی پابەندبوون و حوکمڕانی، دووپاتکردنەوەی سەرکەوتنی ئەو رێبازە چاکسازییە داراییەیە کە حکومەت پەیڕەوی دەکات، هاوکات متمانە بە کەرتی بانکیی عیراق بەهێزتر دەکات و ئاسۆیەکی فراوانتر لەبەردەم ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێناندا دەکاتەوە.
لە کۆتاییدا، سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە: بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی چاکسازییە دارایی و بانکییەکان، و چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و حوکمڕانی، بەو شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق دەکات و پێگەی ئابووریی وڵات لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بەرزتر دەکاتەوە.



