سەرەرای هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، واشنتۆن رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكە عیراقییەكان هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوەیەك وردەكارییەكانی كۆبوونەوەی نێوان عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكای ئاشكراكردووە و رایگەیاندووە، زەیدی لە كۆبوونەكەدا داوای لە لێپرسراوانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كردووە پێداچوونەوە بەو سزایانەدا بكات كە بەسەر بانكە عیراقییەكاندا سەپێنراون و هەڵیانبوەشێنێتەوە، چونكە رێگە نادەن ئەو بانكانە دۆلار بفرۆشتن.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ئەمریكا حكومەتی عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، چەندین بانك لە ساڵانی رابردوودا سزادراون بەهۆی قاچاخچێتیكردن بە پارە و بەكارهێنانی سیستمی دارایی عیراق بۆ گواستنەوەی نایاسایی، ئەوەش وایكردوە هەڵگرتنی ئەو سزایە لەسەر بانكە سزادراوەكانی عیراق لە ئێستادا ئەستەم بێت.

بەپێی ئامارەكانی بانكی ناوەندیی عیراقیش، لە ئێستادا 81 بانكی حكومی و ناحكومی چالاكن دوورن لە سزاكانی ئەمریكا، 32 بانكیش سزادراون.