بریارە سەرۆك وەیزیرانی عیراق دوای گەڕانەەی لە ئەمریكا سەردانی تاران و ئەنكەرە بكات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ میدیاكانی ئاشكراكرد، عەلی زەیدی پاش گەڕانەوی لەسەردانە رەسمیەكەیدا بۆ ئەمریكا، بە نیازە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بكات.

ئەو سەرچاوە راشیگەیاندووە، زەیدی بڕیارە لە سەردانەكەیدا تاوتوێی چەند تەوەرێكی گرنگ بكات لەوانە، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆسیەكانی غاز و كارەبا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەماهەنگیی ئەمنی لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی سنوورە هاوبەشەكانی نێوانیان، تاوتوێكردنی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رەنگدانەوە و كاریگەرییەكانیان لەسەر ناوخۆی عیراق.

لەیس عەزاری، سەرۆكی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە كاتی پێشوزازیەكردنی لە ئەنال بۆرا ئینان، باڵیۆزی توركیا رایگەیاند، بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا، عەلی زەیدی، سەردانی ئەنكەرەی پایتەختی توركیا بكات، بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆكانی هاوكاری بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات.