وەزارەتی كارەبای عیراق: هەزار و 400 مێگاوات لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەم دەبێتەوە
رێبین
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، بەهۆی وەستانی هەناردەی غازی كێڵگەی داناغاز لە هەرێمی كوردستان، تۆڕی نیشتمانیی كارەبا ڕوبەڕوی مەترسیی لەدەستدانی 1400 مێگاوات كارەبا بووەتەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئاگاداركردنەوەیەكیان پێگەیشتووە سەبارەت بە ڕاگرتنی دابینكردنی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی كە ناوچەكە بەخۆیەوە بینیویەتی.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ڕێگریكردن لە پچڕانی تەواوی كارەبا، پلانێكی فریاگوزاریی خێرایان داڕشتووە كە تێیدا بڕیارە سەرجەم یەكە جێگرەوەكانی تری بەرهەمهێنان بەكار بهێنرێن.
راشیگەیاند، وەزارەتی كارەبای عیراق لە هەوڵی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاساییكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەڵام داوا لە هاووڵاتیان دەكەن هاوكار بن لە بەفیڕۆنەدانی كارەبادا تاوەكو ئەم قەیرانە تێدەپەڕێت.



