وەزارەتی نەوتی عیراق: هەناردەکردنی نەوتی عیراق رانەگیرا
بڵند
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
دوای ئەوەی ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی عیراق راگیراوە، وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی باشوور بەردەوامە و لێکۆڵینەوە دەکەن لەو تەنە نامۆیەی کەشتیەکی لە بەندەرەکەدا کردوەتە ئامانج.
سەلیم روکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوت تا ئێستا لە بەندەرەکانی حێراق بەردەوامە ئەمەش دوای ئەوەی یەکێک لە کشتییەکان بە درۆن کرابوە ئامانج.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەی ئەمنی و نەوتیی عیراقەوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی درۆنێک خۆی کێشاوە بە کەشتیەکی نەوت هەڵگردا لە بەندەری بەسرە، پرۆسەی بارکردنی نەوتی خاو لە سەرجەم پێگە و بەندەرەکانی عیراقدا راگیراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز، روداوەکە زیانی مادی و گیانی لێنەکەوتوەتەوە، بەڵام بوەتە هۆی وەستاندنی هەناردەی نەوت لە بەندەرەکەدا.
لای خۆیەوە سەلیم روکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەو هەواڵانەی رۆیتەرزی رەتکردوەتەوە و ناوبراو دەڵێت؛ هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە و دەستیان بە لێکۆڵێنەوەش لە روداوەکە کردوە.



