ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەستبەسەرداگرتنی بڕی 25 ملیار دیناری دیکەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشوی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن عەدنان جومەیلی راگەیاند. 

بەپێی راگەیەندراوێکی دادوەر زیا جەعفەر، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگاکە، بەشێک لەم پارانە لەلایەن چەند کەسێکەوە هەڵگیرابوون و بەشەکەی دیکەشی لەناو دیواری چەند خانووێکدا شاردرابوونەوە، کە بەمەش کۆی گشتیی پارە دەستبەسەرداگیراوە نوێیەکان گەیشتووەتە 25 ملیار دیناری عیراقی و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لەو بڕە پارەیە دەست بەسەر چوار کیلۆگرام زێردا گیراوە.

دادوەری لێکۆڵینەوە جەختیشی کردەوە، کە رێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە بەردەوامن بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ تەواوی داهاتی ئەو تاوانە و دەستنیشانکردنی هەموو ئەو کەسانەی تێیدا تێوەگلاون.