زیارەتکارن؛ لە روداوێکی هاتوچۆدا 21 کەس بونەوە قوربانی
بڵند
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
میدیاکانی عیراق رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی روداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەکیی قەزای هاریسە لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە، 22 زیارەتکاری ئێرانی بوونە قوربانی.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت، کە شۆفێرەکەی بە مەستی لێیخوڕیوە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە کاروانێکی زیارەتکاراندا، کە بەپێ بەرەو کەربەلا بەڕێوەبوون بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن، بە گوێرەی زانیارییە سەراتەییەکان لە ئەنجامدا 9 زیارەتکار دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و 12ی دیکەش بریندار بوون.
دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکە و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بەسرە رێگاکەی بە کاتی داخستووە.
ئەم روداوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار بۆ ئەم یادە روو لە عیراق دەکەن و بۆ ئەمساڵیش، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و رێگریکردن لە قەیرانی گواستنەوە و بەرزبوونەوەی نرخ، عیراق و ئێران رێککەوتوون لەسەر رێگەدان بە هاتنەناوەوەی پاسی ئێرانی بۆ ناوخۆی وڵاتەکە.



