سەرۆک وەزیرانی عیراق بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات، کە لە رێگەی  درۆنەوە کرایە سەر ئاسمانی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت جاوپۆشی لەو هەوڵانە ناکات کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیرییە.

شەوی رابردوو بە هەش درۆنی خۆکوژ، هێرشکرایە سەر ئاسمانی هەولێر و دژەتیرۆری هەولێر لە راگەیەندراویكدا تێکشکاندی تەواوی درۆنەکانی راگەیاند.

لای خۆیەوە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیامێکیدا لە ئێکس رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکان دەکات و جەختدەکاتەوە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی دەستوری بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەم جۆرە هەوڵە تاوانکاریانە ناکەن کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتییە.

هاوکات، ناوبراو دەزگا ئەمنییە فیدراڵییەکانی راسپاردووە تاوەکو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بکەن و تەواوی رێوشوێنە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە و روبەڕووبوونەوەی هەر لایەنێک کە بیەوێت زیان بە ئاسایشی هاووڵاتیانی عێراق بگەیەنێت.