دەستپاكی عیراق: لە مانگی رابردوودا بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ 30 پلە تایبەت دەركراوە
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
دەستەی دەسپاكی عیراق بڵاویكردەوە، لە مانگی رابردوودا، بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ 30 پلە تایبەتەكان دەركراوە.
دەستەی دەسپاكی عیراق رایگەیاند، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، 155 بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ بەردەم دادگا بۆ پلە باڵاكان دەركراوە، بە تەنها لە مانگی حوزەیرانیشدا، بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ 30 خاوەنی پلەی تایبەت دەرچووە.
دەستەی دەسپاكی عیراق ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هەر لەو ماوەیەدا 901 پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن جێبەجێكراوە و 471 تۆمەتبار لەكانی ئەنجامی تۆمەتەكانیاندا دەستگیركراون.
لەلایەکی تریشەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەندەڵیی "عەدنان جومەیلی" بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن کە ئێستا دەستبەسەرە، بڕیاری سڕکردن و دەستبەسەرداگرتن بۆ نۆ موڵکی بازرگانی، سێ کارگەی ئارد و حەوت بارهەڵگری مۆدێل بەرز دەرکراوە، کە کۆی بەهاکەیان دەگاتە نزیکەی 69 ملیار دیناری عیراقی.



