بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت و وەفدێكی حكومی و ئابوری باڵا یاوەری دەكەن.

بڕیارە زەیدی لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا لەگەڵ  دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و گەورە لێپرسراوانی تری ئەو وڵاتە  كۆببێتەوە، پتەوكردنی هاوبەشی نێوان بەغداد و واشنتۆن و راكێشانی وەبەرهێنەرانی ئەمریكی و هەماهەنگی ئەمنی و ئابوری و فراوانكردنی چوارچێوەی ستراتیژی تاوتوێ بكات.

گرنگترین تەوەری گفتوگۆكانی نێوان  سەرۆك  وەزیرانی عیراق و گەورە لێپرسراوانی ئەمریكا، چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان و چاكسازی بانكی دەبێت.

ئەو سەردانەی زەیدی لەكاتێكی هەستیاردایە، چونكە عیراق لەژێر فشاری قورسی دارایی و ئەمنی و سیاسییدایە

 لەسەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق  بۆ ئەمریكا وەفدێكی باڵای حكومی و ئابوری  یاوەری دەكەن و لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتەكانی گەنجینە و دەرەوە و بەرگری و تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا كۆدەبنەوە.