وەزارەتی دارایی عیراق: دەبێت مافەکانی گەنجینەی گشتی لە لایەن سزادراوانەوە بەتەواوی وەربگیرێتەوە
سەوسەن سەید
١١ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ شەممە، روونکردنەوەی تری دا لەسەر میکانیزمی دانەوەی ئەو بڕە پارانەی لە ئەستۆی سزادراواندایە، و ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر میکانیزمێک پێویستە گەرەنتی وەرگرتنەوەی تەواوی مافەکانی گەنجینە بکات.
وزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئاماژە بەو بەیاننامەیەی کە دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرکرا، جەخت دەکەینەوە کە رۆڵی وەزارەتەکەمان لەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە گەڕاندنەوەی ئەو پارانەوە هەیە کە لە کەیسەکانی گەندەڵییەوە بەدەستهاتوون، تەنها لە لایەنە داراییەکان و گەڕاندنەوەی مافەکانی گەنجینەی گشتیدا کورت دەبێتەوە.
ویشی: هەر میکانیزمێک بۆ دانەوەی ئەو بڕە پارانەی کە لە ئەستۆی سزادراواندایە، پێویستە گەرەنتی وەرگرتنەوەی تەواوی مافەکانی گەنجینەی گشتی بکات، و پابەندکەر و جێبەجێکراو بێت، بە شێوازێک کە سامانی گشتی و مافەکانی دەوڵەت بپارێزێت.
سەبارەت بە رێکارە دادوەرییەکان یان ئەو داواکارییانەی لێبووردن کە پێشکەشی دادگاکان دەکرێن، وەزارەتی دارایی تەئکیدی کردووەتەوە کە: ئەمە لە تایبەتمەندییە تەنها و حەسرییەکانی دەسەڵاتی دادوەرییە، کە بەپێی رێڕەوە یاساییە پەسەندکراوەکان دەسەڵاتەکانی خۆی پیادە دەکات، هاوکات دووبارە پەرۆشی خۆی نیشاندا بۆ تەواوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە چاودێرییە تایبەتمەندەکاندا، بە شێوازێک کە هەوڵەکانی پاراستنی سامانی گشتی بەپێی یاسا بەهێزتر بکات.



