وەزیری نەوتی عیراق و وەزیری وزەی توركیا كۆبوونەوە
نەبەز
٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزیرانی نەوتی عیراق و وزەی توركیا رێككەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دانوستانەكان لەبارەی رێككەوتنی هەناردەی نەوت و زیادكردنی بڕی نەوتی هەناردەكراو لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
باسم عەبادی، وەزیری نەوتی عیراق لەگەڵ ئاڵپ ئارسڵان بایرەكتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا كۆبوونەوە، بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتیی بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوانیان لە بواری پڕۆژە هاوبەشەكان لە هەردوو كەرتی نەوت و غاز و رێككەوتنی نێوان عێراق و توركیا لەبارەی بۆریی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، كردووە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بەگفتوگۆ و دانوستانەكانی تایبەت بە رێككەوتنی گواستنەوەی نەوت و زیادكردنی توانا و بڕی نەوتی هەناردەكراو و چۆنیەتیی بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی توركیا لە پڕۆژە وەبەرهێنانە ستراتیژییەكان لە كەرتی نەوتدا.
ئەوەش لە كاتێكدایە لەسەرەتای ئەم مانگەدا عێراق و توركیا لەسەر پرۆتۆكۆڵی هەناردەی نەوتی عیراق و هەرێم لەرێی بەندەری جەیهانی توركیاوە بۆ ماوەی ساڵێك رێككەوتن لەبارەی تاوەكو دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی.


