دەسەڵاتی دادوەریی عیراق بڕی 14 ملیار دیناری دیکەیان دۆزییەوە کە لە ناو حەشارگەیەکی تایبەتی ئاوەڕۆی باراندا شاردرابووەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان لە دۆسیەی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، عەدنان جومەیلی بریکاری وەزارەت نەوتی عیراق.

بەپێی راگەیەندراوێکی دادوەرێتی لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، ئەم بڕە پارە زۆرە دوای بەدواداچوونی ورد و چاودێریکردنی ئەو داهاتە داراییانە دەستبەسەردا گیراوە کە لە ئەنجامی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارە لەو پڕۆژانەی لەلایەن تۆمەتبار و هاوکارانی جێبەجێ کراون، بەدەست هاتوون.

 دادگاکە هاوپێچ لەگەڵ زانیارییەکان، چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا شوێنی شاردنەوەی پارەکان لە ناو یەکێک لە چاڵی ئاوەرۆکانی تایبەت بە ئاوی باران نیشان دەدات.

دەسەڵاتی دادوەری  جەختی کردوەتەوە،  کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو لایەن و کەسانەی کە لەم دۆسیەیەدا دەستیان هەبووە.