لە ئۆپراسیۆنێكی تردا بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران شەوی رابردوو دوو لێپرسراوی باڵای عیراق دەستگیر كران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەكانی عیراقی راگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، ئۆپەراسیۆنێكیان لە كۆمەڵگەی دەروازەی عیراق لە ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامدا و تیایدا لێپرسراوێكی باڵا دەستگیركراوە، بەڵام هیچ وردەكاریی تری لەسەر ناو و ئیش و كاری ئەو لێپسراوە نەخستووەتە روو.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە ئۆپەراسیۆنەكانی شەوی رابردوودا حسێن تاڵب بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەكانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عیراقیان دەستگیركردووە.

لە لایەكی ترەوە، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عیراق، دەنگۆی دەستگیركردنی مەتین چادرچی بریكاری وەزارەتەكەی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی رەتكردەوە.