وەزیری نەوتی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند: دەبێت هەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی و بەفیڕۆنەدانی ماڵی سامانی گشتیی.

ئەمڕۆ سێشەممە، باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا کە تێیدا د. عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری گاز، ئامادەیبوو رایگەیاند، بەفیڕۆدانی سامانی گشتی هێڵی سوورە، بۆیە دەبێت هەمووان پێکەوە کار بۆ پاراستنی و بەفیڕۆنەدانی بکەین.

وتیشی، حکومەت ئەمڕۆ دۆسیە و بەرەیەکی بەهێزی دژ بە گەندەڵی کردووەتەوە و چاکسازیش پەیامێکی ئاسمانییە پێش ئەوەی پەیامێکی سەر زەوی بێت و دەبێت ئەم ئەمانەتە بپارێزرێت.