لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان تەوەری سەرەکی دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی عیراقە
سەوسەن سەید
٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە 2 ی خۆی بۆ رۆژی پێنجشەممە، بڵاوکردەوە. بەپێی کارنامەکە، گرنگترین تهوهرەکانی دانیشتنەکە بریتین لە:
_خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.
_سوێندخواردنی دەستووریی چەند پەرلەمانتارێکی ژن و پەرلەمانتارانی جێگر.
_لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان.
_ئەنجامدانی گەنگەشە و گفتوگۆی گشتی.
بڕیارە دانیشتنەکە لە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەدا بەڕێوەبچێت.



