بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک یاسای گرنگ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
سەوسەن سەید
٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دووشەممە، کارەکانی دانیشتنی ژمارە 1ی لە وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی یەکەمی خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی کردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کارەکانی دانیشتنی ژمارە 1ی لە وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی یەکەمی خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی کردەوە.
سازدانی ئەم دانیشتنە وەک راگەیاندنی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە لە کارە یاسادانان و چاودێرییەکانی ئەنجومەنەکە دوای کۆتاییهاتنی پشوی یاسادانان، کە چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەن لە کارنامەکەیدا تاوتوێی کۆمەڵێک یاسا و دۆسیەی نیشتمانی بکات کە لەم وەرزەدا پێی سپێردراوە.



