ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردنی داعش لە كەركوك بەردەوامە
ئاکام
٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئۆپراسیۆنی كێوماڵی داعش لە سنوری كەركوك بەردەوامە و هەوڵەكانیش چڕكراونەتەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو جوتیارە كوردەی چەند رۆژێكە بێسەروشوێنە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردنی داعش لە سنوری كەركوك بەردەوامە و تا ئێستا گەورە تیرۆرستێكیش كوژراوە و ئەفسەرێكی سوپای عیراقیش لە ئۆپراسیۆنێكدا شەهید بووە.
وتیشی، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ دۆزینەوەی هەردی زینەڵ ئەو جوتیارەی كە لە سنوری پردێ بێسەروشوێن بووە، چڕكراونەتەوە و تەنیا ئۆتۆمبێلەكەی دۆزراوەتەوە.



