سەرۆک کۆماری عیراق مەرسومێکی کۆماریی دەرکرد، کە تێیدا بڕیاردراوە بە خانەنشینکردنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ئەندامانی کابینە وزارییەکەی.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە بڵاوکراوەتەوە، مەرسومی کۆماریی ژمارە (24) پاڵپشت بە ئەحکامەکانی بەندی (حەوتمەم) لە مادەی (73)ی دەستور، و بەندی (یەکەم) لە مادەی (14)ی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی ژمارە (9)ی ساڵی 2014، و لەسەر پێشنیازی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عیراق دەرکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم مەرسومە ئەو وەزیرانە ناگرێتەوە کە لە پێکهاتەی حکومەتی نوێی ئێستادا پۆستەکانی خۆیان پاراستووە، لەوانەش فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و خالید شوانی، وەزیری داد.

مەرسومەکە لە بڕگەی یەکەمیدا بڕیاری داوە بە خانەنشینکردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو کە ئەمانەن:

1-محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو

 2-حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت

3- تەیف سامی وەزیری دارایی

4-عەبدولئەمیر کامیل عەبدوڵا وەزیری ناوخۆ

5-ساڵح مەهدی مەتڵەب وەزیری تەندروستی

6- خالید بەتال نەجم وەزیری پیشەسازی و کانزاکان

7-ئەسیر داود سەلمان وەزیری بازرگانی

8-عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاو

9-ئەحمەد فەکاک ئەحمەد وەزیری رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار

10- ئەحمەد جاسم سابیر وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

11-هەڵۆ مستەفا عەسکەری وەزیری ژینگە

12-بەنگین عەبدوڵا رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان