پەرلەمانتارێكی سادقون دەڵێت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنها بە دەستگیركردنی كەسەكان كۆتایی نایەت و دەبێت سەرچاوەكانی گەندەڵی وشك بكرێن.

محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هەنگاوەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی كارێكی باش و گرنگە، بەڵام پێویستە پارێزگاری لە هاوسەنگی سیاسی و سەقامگیریی عیراقیش بكرێت و رەوشی سیاسی نەشێوێنرێت، لەبەرئەوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنها بە دەستگیركردنی كەسەكان كۆتایی نایەت، بەڵكو دەبێت سەرچاوەكانی گەندەڵی وشك بكرێن بۆ رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی لە داهاتوودا.

وتیشی، پێویستە هوشیاری لەسەر بڵاوكردنەوەی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی هەبێت، چونكە شێوازی بڵاوكردنەوەی هەواڵ وانیشانی جیهان دەدات، زۆرینەی گەلی عیراق تێوەگلاون، ئەوەش زیان بە ناوبانگی عیراق دەگەیەنێت.