نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، گەشتە تاران.

ئەمڕۆ هەینی 3ـی 7ـی 2026، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، بەغدادی پایتەختی بەرەو ئێران بەجێهێشت، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردن و ماڵئاواییکردن عەلی خامنەیی، گەشتە تاران.

بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەشیدا، فەخامەتیان لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆست.