ئیران: هیچ زانیارییەکمان لەسەر گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانمان لەگەڵ واشنتۆن پێ نەگەیشتووە
سەوسەن سەید
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
باڵیۆزخانەی ئێران لە قەتەر، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند کە هیچ زانیارییەکی رەسمییان لەبارەی ئەو گفتوگۆ چاوەڕوانکراوانە پێ نەگەیشتووە کە بڕیارە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام بدرێن.
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، رایگەیاندووە: هیچ زانیارییەکی رەسمیمان لەبارەی ئەو گفتوگۆ چاوەڕوانکراوانەی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بڕیارە لە دەوحە بەڕێوەبچن، پێ نەگەیشتووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە کە: ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان هێشتا دەستیان پێ نەکردووە.



