سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد
سام
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و پشتیوانیی عیراقی بۆ ئاشتی دووپات کردەوە.
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی لە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی هاوڕێی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشی ناوچەکە و نوێترین پێشهاتەکان، رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لە گفتوگۆ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، هەروەها پاڵپشتی عیراقی بۆ ئاشتیی دووپار کردەوە.
لە بەرانبەردا، وەزیری دەرەوەی ئێران، هەوڵەکانی عیراقی بۆ سەقامگیری ناوچەکە و نزیککردنەوەی لایەنەکان، بەرز نرخاند.



