دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، دەستپێکردنی رێوشوێنە توندەکانی رادەگەیەنێت سەبارەت بە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنە دادوەرییانەی کە دژی ژمارەیەک تۆمەتبار بە سەرپێچی و دەستدرێژیکردنە سەر سامانی گشتی دەرکراون.

دەستەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەستکەوتە بەرهەمی یەکخستنی هەوڵە هاوبەش و تەواوکارییەکانی نێوان هەرسێ دەسەڵاتی دادوەری، جێبەجێکردن و یاسادانانە لەگەڵ هەوڵەکانی دەستەکەدا، کە راستەوخۆ بوونە هۆی جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانە، دوای ئەوەی کە بوونە ئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوون، وردبینی و چاودێریی بەردەوام و دڵسۆزانە لەلایەن لایەنە ئاماژەپێکراوەکانەوە.

دەستەی دەستپاکی پێداگری دەکاتەوە لەسەر ئەوەی سەرجەم رێوشوێنە گرتنەبەرکراوەکانی بە وردی لە ژێر چەتری یاسا و بەپێی بڕگەکانی یاسا بەڕێوەدەچن، و ئاماژە بەوە دەکات کە: هێز و ورەی خۆی لە پشتگیریی رەوای گەل، سەروەریی یاسا، و ئەو پاڵپشتییە بێ سنوور و پشتیوانییە بەردەوامەی لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێشکەشی دەکرێت، وەردەگرێت.