حزبوڵا رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان رەتدەكاتەوە
یەحیا
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
حزبوڵا رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕەتدەكاتەوە و بە شەرمەزاركەر و دەستبەرداربوون لە سەروەری وڵات وەسفی دەكات.
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان رێككەوتنی چوارچێوەی نێوان دەسەڵاتی لوبنان و ئیسرائیل بە شەرمەزاركەر وەسف كردووەو دەڵێت، ڕێككەوتنەكە شەرعییەت دەدات بە مانەوەی داگیركاری و بەستنەوەی كشانەوەی ئیسرائیل بە چەكداماڵینی بەرگری لە تەواوی لوبنان بە هێڵێكی سوور و مەترسیدار دەزانێت.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵا داوای جێبەجێكردنی بەندەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئێرانی و ئەمریكای كرد كە گرەنتی كشانەوەی ئیسرائیل دەكات، دەشڵێت، وەك بەرگری لە مەیدانەكەدا دەمێننەوە بۆ پاراستنی ئەمانەتی شەهیدەكانیان و دەركردنی داگیركەر.



