ترەمپ رایدەگەیەنێت، ئێران رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە و هێزەکانی ئەمریکاش سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان لە گەروی هورمز خستووەتە خوارەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران نزیکەی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیئاڕاستەی چەند کەشتییەک لە گەروی هورمز کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، سوپای ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە بە سەرکەوتوویی توانیویانە سێ لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییانە لە ئاسمانی گەروی هورمز بخەنە خوارەوە.

ترەمپ راشیگەیاند، یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان راستەوخۆ بەر پشتی کەشتییەکی گەورە و زۆر بەهاداری بارهەڵگر کەوتووە و زیانی پێگەیاندووە، بەڵام کەشتییەکە توانیویەتی بەردەوام بێت لە گەشتەکەی.