مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو هاوبەشی دەکات لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران.

رۆبیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مەنامەی پایتەختی بەحرەین سازی کرد، وتی: هاتوومەتە ناوچەکە بۆ ئەوەی هاوبەشەکانمان دڵنیا بکەمەوە کە ئێمە رەزامەندی لەسەر هیچ رێکارێک نادەین کە ئاسایشیان تێکبدات یان مەترسییان بۆ دروست بکات، ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو پرسی دامەزراندنی سندوقی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئێرانمان تاوتوێ نەکردووە.

زیاتر وتی: لە کۆتاییدا هیچ باج و رسووماتێک لەبەرانبەر تێپەڕبوون لە گەروی هورمز نابێت، رونیشیکردەوە کە: عومانییەکان رایانگەیاندووە کە ئەوان پشتگیری لە سەپاندنی هیچ جۆرە باجێک ناکەن لەبەرانبەر تێپەڕبوون لە گەروی هورمز.