رۆیتەرز: ئەگەر پشکی عیراق لە ئۆپێک زیاد نەکرێت، لە رێکخراوەکە دەکشێتەوە
بڵند
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
لێپرسراوێکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عیراق بە رۆیتەرزی رایگەیاند، ئەگەر پشکی وڵاتەکەی لە بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوی ئۆپێک بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد نەکرێت، عیراق ناچار دەبێت سەرجەم بژاردە بەردەستەکانی بەردەمی تاوتوێ بکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز، لێپرسراوانی عیراق پێشتر بژاردەی کشانەوەیان لە رێکخراوی ئۆپێک خستووەتە بەرباس، بەڵام پلانی ئێستایان مانەوەیە لە رێکخراوەکەدا بەو مەرجەی پشکێکی بەرزتر بۆ هەناردەکردنی نەوت بەدەستبهێنن.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دوای کشانەوەی ئیمارات لە ئۆپێک، ئەگەری کشانەوەی عیراقیش دەبێتە گورزێکی دیکەی بەهێز بۆ رێکخراوەکە، بەتایبەت کە عیراق یەکێکە لە پێنج وڵاتە دامەزرێنەرەکەی ئۆپێک.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، داوا لە رێکخراوی ئۆپێک دەکەن پشکی هەناردەکردنی نەوتیان بۆ زیاد بکرێت.



