وەزیری ئابوری ئێران: لە مەیدانی جەنگدا بردمانەوە و ئێستا جەنگی ئابوری دەستی پێکردوە
بڵند
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
عەلی مەدەنی زادەی وەزیری ئابوری ئێران رایگەیاند، لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە وڵاتەکەی توانیویانە سەرکەوتووبن و شەقامیش شان بەشانی حکومەت هۆکاربون بۆ سەرکەوتنیان.
وەزیری ئابوری ئێران رایگەیاند دوای ئەو جەنگەی بەرانبەر بە وڵاتەکەی کرا، توانیان سەرکەوتوبن، متمانەی نەتەوەیی و سەرمایەی کۆمەڵایەتی و شانازی نەتەوەیی لە نێو خەڵکدا دروست بووە.
ناوبراو ئەوەشیخستوەتەڕوو، راستە جەنگی مەیدانی کۆتایی هاتووە، بەڵام جەنگی ئابوری دەستیپێکردوە و ئێستا دەبێت تاران بچێتە ناو شەڕی ئابوری جیهانەوە.


