قاليباف: یاداشتی لێکتێگەیشتی ئیسلام ئاباد وەک راگەیاندنی شکستی ئەمریکـایە
سەوسەن سەید
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە دەبێت ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێت.
قالیباف رایگەیاند: سیاسەتەکانی ئێمە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئاسایشی ناوچەکە دەبێت لە رێگەی خودی وڵاتانی ناوچەکەوە مسۆگەر بکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەسەر بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و رێزگرتن لە سەروەریی خاک.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: راگرتنی تەقە و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە لوبنان، بۆ ئێمە هەمان ئەو گرنگییەی هەیە کە راگرتنی تەقە و کۆتاییهێنان بە جەنگ دژ بە ئێران هەیەتی.



