پێشبینی دەكرێت دوای 10ی موحەرەم كابینەی وزاری حكومەتی عیراق تەواو بكرێت
لاڤە
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
گفتوگۆكان لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عیراق بەردەوامە و پێشبینی دەكرێت لە دوای 10ی مانگی موحەرەمەوە پێكهاتەی وزاری حكومەت تەواو بكرێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبوونەوەكانیاندا پرسی دەنگدان بە تەواوی كابینەی نوێی حكومەت تاوتوێ دەكەن، بە مەرجێك لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتنی سیاسی و دیدگای هاوبەشی حكومەت بێت.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت لە دوای 10ی موحەرەمەوە پێكهاتەی وزاری حكومەتی نوێی عیراق تەواو بكرێت و دەشڵێت، دیاریكردنی وەزیرە ئەمنییەكان لە دەسەڵاتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران دەبێت.
هاوكات سەڵاح دلیمی ئەندامی هاوپەیمانی عەزم ئەوەی پشتڕاستكردووەتەوە كە، دانوستانەكان لەنێوان هێزە سیاسییەكان بۆ تەواوكردنی كابینەی وزاریی حكومەت بەردەوامە.



