كەشناسی عیراق: سبەینێ پلەكانی گەرما لە پپێنج پارێزگا دەگاتە 50 پلەی سیلیزی
لاڤە
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات سبەینێ پلەكانی گەرما لە پێنج پارێزگای وڵاتەكە بگاتە 50 پلەی سیلیزی.
دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردەوە، سبەینێ كەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەكانی وڵاتەكە هەتاو دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە رۆژانی رابردوو بەرزتر دەبن و لە نێوان 41 بۆ 50 پلەی سیلیزی دەبن، بەشێوەیەك پێشبینی دەكرێت لە پارێزگاكانی بابل و میسان و زیقار و موسەنا و بەسڕە پلەكانی گەرما 50 پلەی سیلیزی بن.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی عیراق بۆ رۆژانی چوارشەممە تا هەینی، پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و خێرایی با لە بەیانیاندا زیاد دەكات و لە هەندێك ناوچەش خۆڵبارین دەبێت.



