وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لە مانگی 10 پرۆژەیاسای بودجەی 2027 ئامادەدەبێت و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ دابینكردنی موچە.

حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، پێش سەردانەكەی عەلی زیدی كابینەكەی تەواو دەكرێت و پۆستەكان پڕدەكرێنەوە بڕیاریشیداوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی كاندید نەكات و حزبی دانەمەزرێنێت. 

دەشڵێت، عیراق پێویستی بە قەرزی دەرەكی نییە و ئابورییەكەی روی لە باشبوونی راستەقینە كردووە و پرۆژەیاسای بودجەی 2027 لە مانگی 10 ئامادەدەبێت و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.


راشیگەیاند، حكومەت گەرەنتی تەواو دەداتە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەم بابەتە رۆڵی دەبێت لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.