رێوڕەسمی خولی پێنجەمی دەرچوانی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت
بڵند
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
رێوڕەسمی دەرچوانی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبێت، کە تێیدا 210 خوێندکار دوای تەواوکردنی پڕۆسەی راهێنان و پێگەیاندنی سەربازی، پلەی ئەفسەرییان پێدەبەخشرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونی نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی رێوڕەسمی دەرچوانی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە خولەکەدا، کە سەرجەم بەشداربوانی لە رەگەزی نێرن و ژمارەیان 210 کەسە و خەڵکی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دوای تەواوکردنی پڕۆسەی راهێنان و پێگەیاندنی سەربازی، پلەی ئەفسەرییان پێدەبەخشرێت.
یەکێک لە مەرجە سەرەکەکانی وەرگرتنی ئەم خوێندکارانە، کە ماوەی نۆ مانگ لە مەشق و راهێنانی چڕدان، هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بووە لە بوارە جیاجیاکاندا.
ئەم دەرچووانە پێشتر لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کوردستاندا خزمەتیان کردووە و بەسەر وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەدا دابەش بوون؛ بەشێوەیەک، کە 56 خوێندکاریان سەر بە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنن لە وەزارەتی ناوخۆ و 154 خوێندکاریشیان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، کە لەو ژمارەیەش 131یان لە هێزەکانی 70ن.
بڕیاریشە دوای وەرگرتنی پلە نوێیەکانیان، سەرجەم ئەم ئەفسەرە نوێیانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی کارەکانی پێشوویان و وەک ئەفسەر دەستبەکاربن.


