لە چوارچێوەی رێكخستنەوە كارگێڕییەكاندا، عەلی عەقیلی وەك راوێژكاری بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكان لە حەشدی شەعبی دەستبەكاربوو.

سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكی رەسمیدا ئاماژەی بەوە كردوە، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، عەلی عەبدوڵا عەقیلی بۆ پۆستی راوێژكاری بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكان راسپاردووە.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، راسپاردنەكە پێكدێت لە سەرپەرشتیكردنی عەقیلی بۆ پرۆسەی جیاكردنەوە و سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی لیواكانی 313, 314، 315ی سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە رێكخستن و كارگێڕییەكانە بۆ پەرەپێدانی پێكهاتەی كاری مەییانی و بەرزكردنەوەی توانای كاركردن.