گروپی حەوت رایانگەیاند، رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران رێگری لە ئێران دەكات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

گروپی حەوت 'جی 7" لە راگەیەنراوی كۆتاییدا جەختیان لەوە كردەوە، ئامانج لە رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و ئێران، رێگریكردنە لە تاران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی، هەروەها ئاماژە بە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە موشەكییەكانی ئێران كراوە، هەروەها جەخت لەوە كراوەتەوە كە ئازادی هاتوچۆی دەریایی و مافی تێپەڕبوونی بێ بەربەست، بەردی بناغەی بازرگانی نێودەوڵەتین.

هەر لەراگەیەنراوەكەدا كۆمەڵەكەدا هاتووە، بەریتانیا، فەرەنسا و وڵاتانی تر بەشدار دەبن لە پاراستنی هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمز، هاوكات لەگەڵ پشكنین و پاككردنەوەی ناوچەكە لە مین بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ئەم رێڕەوە ئاوییە گرنگە.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، گروپی حەوت پشتگیری خۆی بۆ راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە لوبنان و هەوڵەكانی سەركردایەتی لوبنان بۆ داماڵینی چەكی حزبوڵا دەربڕیوە.

لە لایەكی تریشەوە، ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی گروپی حەوت جەختیانكردووەتەوە لەسەر  چڕتر كردنەوەی هەوڵەكانیان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكراین، ئەوەش لە رێگەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا.