نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی هاتنی مانگی موحەڕەمەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی گەلی عیراق و موسڵمانانی جیهان دەکات.

دەقی پەیامەکە:

لە سەرەتای ساڵێکی نوێی کۆچیدا و لەگەڵ هاتنی یەکی مانگی موحەڕەم، گەرمترین پیرۆزبایی و نزا و پاڕانەوەی خۆم ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی عیراقی بەڕێز و سەرجەم ئومەی ئیسلامی دەکەم؛ بەو هیوایەی ئەم ساڵە ببێتە ساڵی خێر، ئاشتی و سەقامگیری بۆ وڵاتە ئازیزەکەمان.

یادی کۆچی پیرۆزی پێغەمبەر (د.خ) لە ناوەڕۆک و ماناکانی خۆیدا، وانەی گەورەی ئارامی، قوربانیدان و کارکردن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای دادپەروەری، میهرەبانی و پێکەوەژیان هەڵگرتووە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، پەیمان نوێ دەکەینەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، بەهێزکردنی کاروانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە، پاراستنی کەرامەتی هاوڵاتییان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی نیشتمان.