ناوەڕاستی مانگی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی واشنتۆن دەكات
لاوان
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ناوەڕاستی مانگی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی واشنتۆن دەكات و چەند دۆسێیەك تاوتوێ دەكات بەتایبەتیش ئەمنی و ئابووری.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەری ناوخۆیی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ واشنتۆن ئەنجام دەدات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و چەند لێپرسراوێكی تری ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
وتیشی، چەند دۆسێیەكی گرنگ لە ئەجێندای سەردانەكەی زەیدیدا هەیە كە دیارترینیان ئەمنی و ئابووری و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانن.


