یەکێتی بەشداری کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندا دەکات
ساکۆ سمکۆ
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەختیار بەکر و شاخەوان ساڵح میرزا، بەنوێنەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردسان، لەسەر بانگهێشتی تایبەتی پارتی کاری هۆڵەندا، لە کۆنگرەی پارتی پێشکەوتوخوازی هۆڵەندا بەشداربوون.
بەختیار بەکر لەبارەی بەشداربوونیان لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، کۆنگرەکە جیاوازترە لە کۆنگرە و کۆڕبەندەکانی دیکە و دەچێتە مێژوو، لەبەر ئەوەی کۆنگرەی یەکگرتنی دوو پارتی سەرەکی و رەسەنی خاوەن پێگەی سیاسی و جەماوەرین.
وتیشی، یەکێتی بەو پێیەی دەستە خوشکی پارتی کار بووە و پارتە نوێیەکەش جێگرەوەی پارتی کار دەبێت، بڕیاریانداوە لە کۆڕبەندە جیهانییەکاندا کە یەکێتیش تیایاندا ئەندامە، درێژە بە خەبات بدەن و وەکو پارتێکی سۆسیال دیموکراتی پێشکەوتوخواز دەمێنەوە.


