رونکردنەوەیەک لە وتەبێژی سەرۆک وەزیران لەسەر بودجە و سندوقی گەشەپێدان
سەوسەن سەید
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وتەبێژی سەرۆک وەزیران، حەیدەر عەبودی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی کردەوە کە سەردانی داهاتووی سەرۆک وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چەندین دۆسیە و دەستپێشخەریی گرنگ لەخۆدەگرێت.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی سەرۆک وەزیران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە ئەنجومەنی وەزیران سازی کرد، رایگەیاند: حکومەت لەسەر بنەمای رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، عەلی زەیدی، بڕیاریداوە بودجەی پڕۆژە و بەرنامەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی و لیژنەی دارایی پەرلەمان پەسەند بکات، ئەمەش بۆ گواستنەوەی قۆناغ بە قۆناغ بەرەو بەهێزکردنی چاکسازییە ئابوورییەکان.
وتیشی: سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی پڕۆژەی (سندووقی گەشەپێدان) دەکات لە رێگەی بەشداریی نێودەوڵەتیی کاراوە، خاڵی دەستپێکی پڕۆژەکە بە 100 ملیار دۆلار دەبێت و پێدەچێت بگاتە 250 ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەش کرد کە: سندوقی گەشەپێدان دەفرێکی وەبەرهێنانە و بە بەشداریی نێودەوڵەتیی دۆستانی عیراق بەڕێوەدەچێت، ئەم بەشدارییەش پێداویستییەکانی گەشەپێدان دابین دەکات.
عەبوودی رونیکردەوە: حکومەت پشت بە بودجەی پڕۆژە و بەرنامەکان دەبەستێت، سەرۆک وەزیرانیش تێبینی و سەرنجی لەسەر شێوازی ئێستای بودجە هەیە و پێیوایە لەئاستی پێویستدا نییە، بۆیە پێیوایە بودجەی بەرنامەکان بۆ ئەم قۆناغە باشترینە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە: سەردانی داهاتووی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا، دۆسیە و دەستپێشخەریی زۆر گرنگ لەخۆدەگرێت.



