عەلی فالح زەیدی لە ساڵیادی داگیرکردنی موسڵ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
بڵند
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، لە دەیەمین ساڵیادی داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن رێخراوی تیرۆرستی داعشەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو رۆژەی بە یەکێک لە پڕئازارترین وێستگەکانی مێژوی هاوچەرخی عیراق ناو بردوە.
عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو رۆژە پڕۆژەیەکی تاریک و تاوانکاری یەکڕیزی و سەروەریی وڵاتی کردبووە ئامانج.
زەیدی ئاماژەی بەوە کردوە، کە چۆن گەلی عیراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بە قارەمانێتی سوپا، دەزگا ئەمنییەکان، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ، داستانێکی نەمری نیشتمانییان تۆمارکرد و توانییان خاکەکەمان لە تیرۆر پاک بکەنەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی نوێکردەوە دەدات بۆ بەردەوامبوونی حکومەتەکەی لەسەر پاراستنی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بە خوێنی شەهیدان بەدیهاتووە و جەختی لەسەر چەسپاندنی ئاسایش، هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و درێژەدان بە کاروانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی گشتگیر کردەوە



