لە پێنج مانگی رابردوودا داهاتی گومرگی عیراق ترلیۆنێك و 500 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و بەرێژەی 80% زیادیكردووە.

سامر قاسم داود بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لە پێنج مانگی رابردوودا داهاتیان گەیشتووەتە زیاتر لە یەك ترلیۆن و 500 ملیار دینار، كە 80% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیادیكردووە.

وتیشی، ئامادەكاری دەكەن بۆ دەستپێكردنی كۆتا قۆناغی جێبەجێكردنی پرۆژەی یەك پەنجەرە، لە سەرەتای مانگی تەممووزی داهاتوودا.

بە وتەی بەڕێوەبەری دەستی گشتی گومرگی عیراق، لە رێی سەكۆی ئەلیكترۆنی یەكگرتوو كار دەكەن بۆ خێراكردنی پێناسی گومرگیی و رێگریكردن لە ساختەكاری و گەندەڵی و كەمكردنەوەی رۆتین.